خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە سەردەشت + ئامار

هەنگاو: کچێکی گەنج لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٣٥

 

هەنگاو: کچێکی گەنج لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، کچێکی گەنج لە شاری سەردەشت بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کچە ١٦ ساڵانەی مەهشاد زەکی، کچی مەسعود ڕاگەیاندووە، کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوو ١٤ کچی ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و لەهەمان ڕۆژ، گەنجێکی خەڵکی نەوسوود بە ناوی پوریا لهۆنی تەمەن ٣١ ساڵ، لەشاری مەریوان بە هۆی بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە