خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە قوتابخانەیەکی ئورمیە

هەنگاو: کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لەشاری ئورمیە هەوڵی خۆکووشتنی داو لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢١:٣١

 

 هەنگاو: کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لەشاری ئورمیە هەوڵی خۆکووشتنی داو لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنج شەممە (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٧ی ژانویەی ٢٠١٩) کچێکی قوتابی تەمەن ١١ ساڵ بە خواردنی حەب، هەوڵی خۆکووشتنی داوە و لە نێو بینای قوتابخانەکەی (ئەسغەرزادە) تەندروستی تێک دەچێت.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرپرسانی قوتابخانەکە ڕایانگەیاندووە کە دوای تێکچوونی تەندروستی ئەو کچە قوتابیە کە ناوەکەیان ڕانەگەیاندووە، هەوڵی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە دراوە کە لە رێگەدا گیانی کەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاندووە کە باوکی ئەو کچە کە پۆلیپێنجی سەرەتاییە، بە هۆی قەرزداری لەبەندیخانەیە و براکەشی لە سەربازی زۆرەملێ بووە، ئەرکی بەخێو کردنی ماڵ و منداڵەکان لە ئەستۆی دایکی بووە و ئەو کچە بەهۆی کێشەی ئابووری هەوڵی خۆکووشتنی داوە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠١٨ دا، لانیکەم ٤١ منداڵی کورد بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٢٨ کەسیان کچ بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە