خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە پیرانشار + ئامار

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٢ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “شەکراوێ” سەر بە پیرانشار بە ناوی “هاجەر ئاڕووسی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاجەر ئاڕووسی بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٤ کچی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە شارەکانی پیرانشار (٢ حاڵەت)، قوتوور و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە