خۆکوشتنی کچێکی دیکەی ١٦ ساڵان لە سنە و لاوێکی لیسانس لە سەقز

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان و لاوێکی لیسانس لە شارەکانی سنە و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان و لاوێکی لیسانس لە شارەکانی سنە و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان بە ناوی ”شیما ئەمجەدی“ کە چەند ڕۆژ پێش بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیبوو، و دوای چەند رۆژ مانەوە لە ناوەندە دەرمانیەکان گیانی لەدەست داوە.

هەفتەی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٦ سالانی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوی سارا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە( ٢٢ی بەفرانبار ٢٧١٨/ ١٢ی ژانویە ٢٠١٩) لاوێکی سەقزی بە هۆی بێکاری خۆی هەڵواسی.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز ڕایگەیاندووە ئەو لاوە قۆناغی خوێندنی لیسانسی تێپەر کردبوو بە هۆی بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناسنامەی ئەو لاوە ”یونس محەممەدزادە“ ڕاگەیاندراوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە شاری شنۆ خۆی هەڵواسی کە بە هەوڵی کەسانێک لە مردن ڕزگاری بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە