خۆکوشتنی کچێکی ١١ ساڵە لە کرماشان بە هۆی نەبوونی مۆبایل

هەنگاو: لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، مێرمنداڵێک بە هۆی نەبوونی مۆبایل و بێبەش بوونی لە پەروەردەی

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٩:١٤

 

هەنگاو: لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، مێرمنداڵێک بە هۆی نەبوونی مۆبایل و بێبەش بوونی لە پەروەردەی ئەلەکترۆنی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، کچێکی یازدە ساڵەی خەڵکی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان بە ناوی "لەیلا ڕەزایی" لە رێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەیلا ڕەزایی قوتابیی پۆلی پێنجی سەرەتایی بووە و بە هۆی هەژار و دەستکورتیی بنەماڵەکەی کە نەیانتوانیوە بۆ بەشدار بوونی لە وانە ئەلەکترۆنییەکانی پڕۆگرامی "شاد"، مۆبایلی بۆ بکڕن، کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیدا لانیکەم ٤٥ مێرمنداڵ کە ٢٦ کەسیان کچ و ١٩ کەسیان کوڕ بوون، لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە