خۆکوشتنی کچێکی مێرمنداڵ لە مەریوان + ئامار

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی دیکەی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٨ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی دیکەی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”سارا کەریمی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە تەمەن ١٨ ساڵە بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٧١٩ی کوردییەوە لانیکەم ٤ کچی ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی کامیاران، مەریوان و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە