خۆکوشتنی کچێكی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئیلام

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری ئیلام بە هۆی کیشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٠٢

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە شاری ئیلام بە هۆی کیشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە (٢١ی رەشەممەی ٢٧١٨/ ١٢ی مارسی ٢٠١٩) کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”ندا ئیسماعیلی“ کە تەمەنی ١٦ ساڵان بووە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام  ڕایگەیاند کە ئەو کچە تەمەن ١٦ ساڵە بە هۆی کێشە و ناکۆنی نێو بنەماڵەکەی و دوای دمەقاڵە لەگەڵ باوکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ندا لە کۆگای ماڵەکەیان خۆی هەڵواسیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە