خۆکوشتنی ٧ کەس لە شارەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی لە شارەکانی کوردستان بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٢:٠٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی لە شارەکانی کوردستان بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، دوو برای ئیلامی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

میدیاکانی ئیلام ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لەو دوو برایە بە خواردنی حەبی برینج و ئەوی دیکەیان لە ڕێگەی بڕینی شادەماری خۆی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەمان ڕۆژ هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە  بە ناوی “نورەدین میکاییلی” خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆست بە هۆکاری ناڕوون لە ڕێگەی خنکان بە دووکەڵی ئۆتۆمبیل کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ دوو گەنجی خەڵکی مەریوان و ئیلام بە ناوەکانی پەیام بەسامی و ئەمیر ئیسماعیلی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و هەژاری لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژ لاوێکی ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئاراس مولوودی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەمان ڕۆژ لاوێکی خەڵکی مێهران بە ناوی مەجید کەرەمی بە هۆی کێشەی ئابووری لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە