خۆکووشتنی دوهەمین منداڵ لە ماوەی کەمتر لە یەک حەفتەدا لە مەریوان

هەنگاو: لەماوەی کەمتر لە یەک حەفتەدا دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:٣٣

 

هەنگاو: لەماوەی کەمتر لە یەک حەفتەدا دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە (٣ی بەفرانباری٢٧١٨/ ٢٤ی دێسامبری ٢٠١٨) کورێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوان ناسنامەی ئەو مێرمنداڵەی ”ئارمین روستەمیان“ ڕاگەیاندووە  کە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ١٩ی دسامبر٢٠١٨) کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی ”چرۆ نیک زاد“ کچی عەلی  لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو بە هۆی بەشوودانی زۆرەملی خۆی کوشتبوو.

هەروەها حەفتەی ڕابردوو پیاوێکی خیڵکی سنە بە ناوی ”ناسر کەتبی“ بە هۆی کێشەی ئابووری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە