خۆکووشتنی شەش کەس لە شارەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم ٦ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٥ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٠:٥٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم ٦ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٥ خەرمانانی ٢٧١٩(٦ی سێپتامبری ٢٠١٩)، مێرمنداڵێکی خەڵکی بانە بە ناوی دانا عەزیزی. تەمەن ١٩ ساڵ  بە هۆکاری نادیار خۆی فڕێ داوەتە نێو بەنداوی سەردەشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هاوکات پیاوێکی میانساڵ بە ناوی خزر سوڵتانی لە پیرانشار بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵواسیوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شەوی ڕابردووش کچێکی مێرمنداڵ لە نەغەدە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەرمانان، ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی سەبری ئەمینی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگەی خواردنی حەبی برینج، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەەروەها، ڕۆژی دووشەممە هاووڵاتیەک لە سەوڵاوا بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە سەرەتایی حەفتەش لاوێکی ٢١ ساڵان خەڵکی ئاوایی قەڵادەرەی تیکاب بە ناوی فەرشاد سەیدی بە هۆی کێشە بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە