خۆکوژی ژنێک و کچێک لە پیرانشار و سەقز

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی پیرانشار لە ڕێگای خۆسووتاندن و مێرمنداڵێکی خەڵکی سەقزیش لە ڕێگای خۆهەڵو.

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٨:٣٧

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی پیرانشار لە ڕێگای خۆسووتاندن و مێرمنداڵێکی خەڵکی سەقزیش لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆبی هەنگاو، ڕۆژی دووشممە (٢٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ١٧ی ژوئنەی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە بە ناوی ”ڕووناک گوڵایی“ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ڕووناک ژنی دووهەمی کەسێک بە ناوی ”محەمەد خنۆک“ بووە و بە هۆی کیشە و دەمەقاڵە لە گەڵ ناوبراوو دوو حەفتە پێش ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەوکاتەوە هەتا دوێنێ لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشكی بووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز کە تەمەنی ١٣ ساڵ بووە بە ناوی ”دڵنیا تاهیری“ بە هۆی هەڵسووکەوتی نەشاوی زڕدایکی خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە