خۆی ـ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری خۆی کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:١٦

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری خۆی کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە  ( ١٤ی ڕەشەممە / ٥ی مارس)،کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی کەوتە بەر گولـلەی هێزە داگیرکەرەکانی حکومەتی ئێران و بە توندی بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردەی ئیبراهیم شاکری ڕاگەیاند و وتیشی کە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پشتی بە سەختی بریندار بووە.

دەوترێت کە ئەم کۆڵبەرە کوردە هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە