خۆی _ هاووڵاتییەکی دیکە لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سیدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کە سەر بە پارێزگای ئورمیەیە جێبەجێ کرا.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:٤٤

 

هەنگاو: حوکمی سیدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کە سەر بە پارێزگای ئورمیەیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (١٩ی ڕەشەممە / ١٠ی مارس)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە ”جەواد گوڵ نیەت“ خەڵکی خۆی ڕاگەیندراوە کە باوکی دوو کجی دوانەی تەمەن ٨ ساڵانە.

جەوا ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی ”دەستدریژی سێکسی“ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ٨ هاوولاتیی کوردستانی لە بەندیخانەکانی ئیلام، کرماشان، ئورمیە و خۆی جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە