خەدیجە خەدیر بە کوژراوی دۆزرایەوە

هەنگاو: تەرمی یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد کە یەک حەفتەی بوو دیار نەمابوو، لە جادەی بۆکان-مەهاباد دۆزرایەوە.

١٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:١٢

 

هەنگاو: تەرمی یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد کە یەک حەفتەی بوو دیار نەمابوو، لە جادەی بۆکان-مەهاباد دۆزرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧١٩(٥ی ژانویەی ٢٠٢٠)، تەرمی “خەدیجە خەدیر” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لە جادەی بۆکان- مەهاباد دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند پۆلیس مەهاباد لە ڕێگەی بەدواداچوونی فیلمی کامێرای چاودێریەوە توانیویەتی سەرەداوێک لەو ژنە بدۆزێتەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، خەدیجە ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە کاتی چوونەدەر لە ماڵ سواری ئۆتۆمبێلی یەکێک لە دراوسێکانی خۆی بووە و دواتر هەر لە لایەن ئەو کەسەوە دوای دزینی تەڵاو پارەکانی کوژراوە و لە جادەی بۆکان بۆ مەهاباد تەرمەکی ناشتووە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسە دانی بە کوژرانی خەدیجەدا ناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە