خەلیل شاهی بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی حوکمەکەی بەر لێبوردن کەوتووە و بە مەرج ئازاد کراوە.

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٣:٢٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی دوو لە سەر سێی حوکمەکەی بەر لێبوردن کەوتووە و بە مەرج ئازاد کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەلیل شاهی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی دوو ساڵ لە ماوەی سێ ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی بەر لێبوردن کەوتووە و بە مەرج لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کراوە.

خەلیل شاهی پووشپەڕی ٢٧١٦ (٢٠١٦) دەستبەسەر و هاوینی ساڵی دواتری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

خەلیل شاهی خەڵکی گوندی سینگانی شنۆیە کە ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ئورمیە ناساند و پاش ماوەیەک بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرایەوە،


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە