خەلیل کەریمی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری کورد دوای ئەوەی سەردانی دادگای شاری سنەی کرد، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٤:١٤

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری کورد دوای ئەوەی سەردانی دادگای شاری سنەی کرد، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠١٩)، خەلیل کەریمی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای ئەوە سەردانی دادگای ئەو شارەی کرد، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.

خەلیل کەریمی مانگی خەزەڵوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار و بەشداری لە کەمپەینی نا بۆ لەسێدارە دانی ڕامین حوسێن پەناهی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە بۆ ٢ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە