خەڵکی سنە و کرماشان هاتنە سەر شەقام و چالاکێکی کرماشانی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران بە نیسبەت خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسداران خەلکی شارە

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٠:٣٤

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران بە نیسبەت خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسداران خەلکی شارەکانی سنە و کرماشانیش هاتنە سەر شەقام و چالاکێکی مەدەنی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٢ی ژانویەی ٢٠٢٠)، سیاوەش حەیاتی، چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان کە هاوکات وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسانییە، لەپیش دەرگای زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەواڵنیری هەنگاو لە کرماشان ڕایگەیاند کە خوێندکارانی زانکۆی ڕازی کرماشان ویستوویانە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێک بخەن کە هێزە ئەمنییەکان دەرگای زانکۆیان لەسەریان داخستووە .

هاوکات، لە شەقامەکانی سنە و کرماشان خەڵکی انڕازی دژی سپای پاسداران و دەسەڵاتدارانی حکوومەت دروشمیان وتەوە بە پێی ئەو گرتە ویدیۆیانەی کە دەست هەنگاو کەوتوون هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەکردنەوەی خەڵک کەڵکیان لە گازی فرمێسک ڕێژ وەرگرتووە.

ناڕەزایەتییەکان وای ئەوەی سپای پاسداران بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکی گرتە ئەستۆ لەتاران دەستی پێکرد و چەندین شاری دیکەی گرتەوە. لە ئەنجامی خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە ١٧٦ کەس گیانیان لە دەست دا کە ١٢ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە