خەیرەت پەروازە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١٤ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٠:٢٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خەیرەت پەروازە، خەڵکی شارەدێی نێ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

خەیرەت پەروازە تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی دنیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە