خەیرەت پەروازە دوای تەوابوونی سزاکەی ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای تەواوبوونی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٧:٢٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای تەواوبوونی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەیرەت پەروازە، خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای تەواوبوونی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.

خەیرەت پەروازە تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی دنیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.

ناوبراو پاییزی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

دواجار خەیرەت پەروازە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٤ی دێسامبری ٢٠٢٠) بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە