دادگای سنە تۆمەتی خستە پاڵ سێ چالاکی کرێکاری

هەنگاو: سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە مانگی بامەنەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە تۆمەتیان خرایە پاڵ.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٤٦

 

هەنگاو: سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە مانگی بامەنەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە تۆمەتیان خرایە پاڵ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ شەممە ( ١٣ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، دادگای سێ چالاکی کرێکاری بەناوەکانی جەمیل شەهابی، ئارمین شەریفە و یەدی سەمەدی بەرێوە چوو و دادگا ئەو تۆمەتانەی کە خستبوویە پاڵیان ئاشکرا کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری “هەنگاو” ڕاگەیاند کە دادگای شۆرشی سنە حوکمی بەسەر ئەم سێ چالاکەدا سەپاندووە و لە ماوەی رۆژانی داهاتوو دا ئەو حوکمە ڕادەگەیێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، یەدی سەمەدی لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاندووە لە ئەو دادگایەدا ئێمە بەرگریمان لە خۆمان کردووە و ئە تۆمەتانە کە خرایە پاڵمان بە تووندی رەد و بە دوور لە ڕاستیمان ڕاگەیاند.

ئەو سێ چالاکە ڕۆژی شەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١ی مەی ٢٠١٨) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کران و پاش یەک حەفتە بە شێوەی کاتی و تاکاتی بەڕێوەچوونی دانێشتنی دادگا ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە