دادگای سنە پێش بە گواستنەوەی ئیقباڵ قوبادی بۆ بەندیخانەی کامیاران دەگرێت

هەنگاو: ئیقباڵ قوبادی بەندکراوی سیاسی کورد کە حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە، سەرەڕای ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانەی سنە، لەلایەن دادگای شۆڕش

٢٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٧:٥٥

 

هەنگاو: ئیقباڵ قوبادی بەندکراوی سیاسی کورد کە حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە، سەرەڕای ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانەی سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە ڕێگری لێ دەگرێت هەتا ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی کامیاران تێپەڕ بکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرەڕای ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە، بەرپرسانی دادگای شۆڕشی ئەو شارە ڕێگری لە گواستنەوە ئیقباڵ قوبادی، بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەی شاری کامیاران، کە شاری لەدایکبوونیەتی دەکەن.

ئەو بەندکراوە کوردە بە هۆی خراپ بوونی دۆخی ئابووری بنەماڵەکەی داوای کردووە کە ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کامیاران تێپەڕ بکات.

ئیقباڵ قوبادی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٧ی کورد لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەی کامیارانی بە ناوەکانی ”هیوا نەدیمی“ و ”کەیومەرس نەدیمی“ دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کامیارانییە سەرەتا لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە حوکمەکەی نیوە کرا و بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

ئیقباڵ قوبادی ئێستا لە بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو و ئێستە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە