دادگای ئینقلابی سەقز نەجیبە ساڵحیی لە تۆمەتەکانی بێبەری کرد

هەنگاو: نەجیبە ساڵح‌زاده یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز بە بڕیاری دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە لە تۆمەتەکانی بێبەری کرا.

٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢١:٠٣

 

هەنگاو: نەجیبە ساڵح‌زاده یەکێک لە  چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز بە بڕیاری دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە لە تۆمەتەکانی بێبەری کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، نەجیبە ساڵح‌زاده، چالاکی مەدەنی و هاوسەری مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاریی ناسراوی شاری سەقز بە بڕیاری لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە لەو تۆمەتەی کە خرابوویە پاڵی بێبەری کرا.

نەجیبە ساڵح‌زاده مانگی رێبەندانی ساڵێ ٢٧١٧ لەلایەن لقی سێیەمی دادگوستەریی شاری سەقزەوە بانگهێشت و تۆمەتەکانی پێ راگەیاندرابوو.

ئەو ژنە چالاکە لە ئەنجامی سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری سەقز بە "پڕوپاگەندا دژی حکومەت،" تۆمەتبار کرابوو، کە سەرئەنجام دادگای سەقز بە سەرۆکایەتیی "سەید جەعفەر رەحمی" لە تۆمەتەکانی بێبەریی کرد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە