دادگایی کردنی ٥ چالاکی کرێکاریی کورد لە بەرەبەرەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار

هەنگاو: پێنج چالاکی کرێکاریی کورد لە بەرەبەرەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار بانگهێشت و دادگایی دەکرێن.

٤ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٠٢

 

هەنگاو: پێنج چالاکی کرێکاریی کورد لە بەرەبەرەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار بانگهێشت و دادگایی دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، پێنج کەس لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوەکانی ”شەریف ساعێدپەنا، حەبیبوڵڵا کەریمی، غالب حوسێنی، خالید حوسێنی و مسەفەر ساڵح نیا بانگهێشتی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کراون.

 ئەو پێنج چالاکە کرێکارییە لەو کەسانە بوونە کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٧١٧ لە هۆڵی پەردیسی سنە بەشدارییان کردبوو و لەماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن دادگای حکومەتەوە بانگهێشت کراون.

ئێستا و لەبەرەبەرەی یەکی مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکار ئەو چالاکە کرێکاریانە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی حەفتەی داهاتوو (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٨) بانگهێشتی دادگای شۆڕش کراون و بڕیارە دادگایی بکرێن.

ئەو پێنج چالاکە کوردە لە ڕیکەوتی ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ جاریکی دیکە بانگهێشتی لقی چواری دادگای شۆڕشی سنە کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە