داریوش مەهدی زادە بە بارمتە ئازاد کرا

داریوش مەهدی زادی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی پایگەلان سەر بە شاری کامێران ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) دوای دوو مانگ دەستبەسەرکر

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٥٣


هەنگاو: دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

داریوش مەهدی زادی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی پایگەلان سەر بە شاری کامێران ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادیوش مەهدی زادە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کراوە.

داریوش مەهدی زادە مانگی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.

شایانی باسە داریوش مەهدی زادە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە. ناوبراو لە ئاژانسێکی گواستنەوەی موسافیر کاری کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە