دانا سەمەدی پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە

هەنگاو: یەکێک لە ژینگەپارێزانی مەریوان کە نزیکەی سێ حەوتوویە دەستبەسەر کراوە، پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٦:٠١

 

هەنگاو: یەکێک لە ژینگەپارێزانی مەریوان کە نزیکەی سێ حەوتوویە دەستبەسەر کراوە، پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دانا سەمەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەڕێگای تەلەفوون پەیوەندییەکی کورتی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە کە گۆیا هێزە ئەمنییەکان ناچاریان کردووە بە فارسی قسە بکات و وتوویە: ”باری تەندروستیم جێگیرە، هیچ پرسیارێک مەکەن“.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەمەدی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بنەماڵەکەی لە ڕێکای نزیاکنی خۆیانەوە ئاگادار کراون کە دانا سەمەدی دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.

بنەماڵەی سەمەدی لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنەیان کردووە، بەڵام نەیانتوانیوە کە ڕۆڵکەیان ببینن.

دانا سەمەدی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی چالاکانی کورد لە مەریوان و باقی شارەکانی دیکەی کوردستان دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە