دانیشتنی دادگای حەوت ئەندامی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان لە سنە بەڕێوەچوو

هەنگاو: حەوت ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە شاری سنە دەستبەسەر ک

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢٠:٤٦

 

هەنگاو: حەوت ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان  کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە دادگایی کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٦ی نۆڤەمبری ٢٠٢)، دانیشتنی دادگای حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.

ئەم حەوت کەسە بە ناوەکانی عەلی ئەڵڵاوەیسی، فەردین ڕەحیمی، عەتا ڕەزاربابی، قانع خاتری، مەرزیە مرادوەیسی، سیراون عەبدوڵڵاهی (کوڕی مەرزییە) و مەهدی سەیفی مانگی خاکەلیوەی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

هەنگاو زانیویەتی کە مەرزیە مورادوەیسی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و شەش کەسی دیکە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” و هاوکاری حیزبی “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” دادگایی کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە