دانیشتنی دادگای دوو پێشمەرگەی بەدیل گیراوی پاک بۆ حەفتەی داهاتوو دواخرا

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هۆشمەند عەلپووڕ خەڵکی سەردەشت و محەمەد ئوستادقادر خەڵی سەقز بە مەبەستی تەواوکردنی دۆسیەکەیان لە دادگا حازر بوون، بەڵام دانی.

٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٣:٠٨

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هۆشمەند عەلپووڕ خەڵکی سەردەشت و محەمەد ئوستادقادر خەڵی سەقز بە مەبەستی تەواوکردنی دۆسیەکەیان لە دادگا حازر بوون، بەڵام دانیشتنی دادگاکەیان بۆ حەفتەی داهاتوو دواخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٤ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٥ی دێسامبری ٢٠١٨)، هۆشمەند و محەمەد هاوڕێ لەگەڵ پارێزەرەکەیان لە دادگای شۆڕشی شاری سنە حازر بوون، بەڵام دانیشتنی دادگا بەڕێوە نەچوو و هیچ حوکمێک دەر نەکرا و دانیشتنی دادگا بۆ دووشەممەی حەفتەی داهاتوو دواخراوە.

کەمپەینی ڕزگارکردنی هۆشمەند عەلیپوور بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایانگەیاندووە کە هۆشمەند توانیوە لەگەل بنەماڵەکەی بە تەلەفوونی قسە بکات، دۆخی دەروونی باشە و تەنیا دڵەڕاوکێی بڕیاری سەپاندنی حوکمی سێدارەیان هەیە.

ئەو دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان، ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هیزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

شەوی ١٦ی گەلاوێژ و تەنیا دوایی ٤ دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی لە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.

پارتی ئازادی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەڵێت ئەم دوو پێشمەرگە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە