دانیشتنی دادگای پارێزەرێکی دەستبەسەرکراوی کورد بەڕێوەچوو

هەنگاو:دادگایی دو پارێزەری دەستبەسەر کراو کە یەکێکیان کوردە، لە شاری تاران بەرێوەچوو.

١١ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:٠١

 

هەنگاو:دادگایی دو پارێزەری دەستبەسەر کراو کە یەکێکیان کوردە، لە شاری تاران بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتینی دادگایی کردنی”ئارەش کەیخوسرەوی” پارێزەری دەستبەسەر کراوی کورد لە گەڵ”قاسم شوعلە سەعدی” لە لقی ١٥ی دادگایی شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سەڵواتی بەرێوە چوو.

ئەبوزەر نەسروڵایی، پارێزەری ئەو دوو کەسە دەستبەسەر کراوە بە ئیسنای ڕاگەیاندووە “بڕیاری داداگا لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیندرێت.

ئارەش کەیخوسرەوەی و قاسم شوعلە سەعدی دو پارێزەی دادگوستەری، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)  لەبەر دەم بینای پارلمان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشداریان کرد کە دواتر بە تۆمەتی هەوڵدان ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەسەر کران.

 ئارەش کەیخوسرەوی، کوری ڕەشید خان کەیخوسرەوی، لە دایک بووی شاری سەقز لە پارێزگای سنەیە، کە ئێستا لە بەندیخانەی فشافویە ڕاگیراوە و دادگا ئیزنی نەداوە کە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە