دایکێکی جوانڕۆی کە ساڵی پار کچەکەی خۆی کوشتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٣:٤٢

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەک شەممە (٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٤ی فیوریەی ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”سەرگوڵ عەزیزی“ تەمەن ٤٤ ساڵ و کچی عەلی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاند کە سەرگوڵ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خۆکوشتنی ئەو ژنە لە حاڵێکدایە کە کچەکەشی بە ناوی ”بەهارە مورادپوور“ پاییزی ساڵی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە