درێژەی خۆپێشاندانەکان لە مەریوان و گیان لە دەست دانی لانیکەم دوو کەسی دیکە

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٦:٥٨

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دووهەم ڕۆژی ناڕەزایەتی خەڵکی مەریوان، تێکهەڵچوونێکی قورس لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و خەڵک هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خەڵکی مەریوان لەکاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە فولکەی جیهاد و چوارڕێیانی بایوە خەڵکی ناڕازی مەریوانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا لانیکەم دوو کەس کە یەکێکان منداڵ بووە، گیانیان لە دەست داوە. هەروەها هێندێک زانیاری باس لە کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران و گیان لە دەست دانی دوو کەسی دیکە لە خۆپێشاندەران دەکەن کە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو پشتڕاست نەبووەتەوە. هەروەها چەندین کەسیش بریندار بوون

لەئێستادا خۆپێشاندان بەردەوامە و تێکهەڵچوونی نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان درێژەی هەیە و هەنگاو هەوڵدەدات زانیاری وردتر بڵاو بکاتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو لە مەریوان لانیەکم ٦ خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون کە هەتا ئێستا تەرمی کوژراوەکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە