درێژەی خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان، لە ١٨ ڕۆژدا ٩ ژن خۆیان کوشتووە

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لەسەرەتای بەهارەوە هەر دوو ڕۆژ ژنێک لە کوردستان خۆی کوشتووە.

١٨ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٠:٤٨

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لەسەرەتای بەهارەوە هەر دوو ڕۆژ ژنێک لە کوردستان خۆی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچیکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”نازیلا ئەتمانی“ کچی فەتاح کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نازیلا ماوەیەک پێش لە ڕێگای خواردنی خواردنی زایی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو و دواجار ڕۆژی شەممە (١٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٦ی ئاوریلی ٢٠١٩)، گیانی لە دەست داوە.

ئەو کچە لاوە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای بەهارەوە یانی لەماوەی ١٨ ڕۆژدا لانیکەم ٩ ژن لە شارەکانی قەسری شیرین، دێهلوڕان، ئیلام، سنە، مەهاباد، کامیاران، پاوە و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە