درێژەی مانگرتنی نامیق دڵدڵ و دابەزینی ٥ کیلۆ لە کێشی لەشی

هەنگاو:بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵام نەدانەوە بۆ داواکاریەکانی، م.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٣٥

 

هەنگاو:بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵام نەدانەوە بۆ داواکاریەکانی، مانی لە خواردن گرتووە و ٥ کیلۆ کێشی لەشی دابەزیوە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، نامیق دڵدڵ، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی رەجایی شاری ڕاگیراوە، لە ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ١ی ئاگۆست ٢٠١٨) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبەت دەرمان و پێداویستیە دەرمانیەکانی خۆی و بەندکراوانی دیکەی سیاسی و مەزهەبی سونە لەو بەندیخانەوە، مانی لە خواردن گرتووە و ئەمڕؤ ٥ ڕۆژ بە سەر مانگرتنەکەیدا تێدەپەڕێت.

دوایی تێپەربوونی ٥ ڕۆژ لە مانگرتنی بەندکراوی مەزهەبی نامیق دڵدڵ و کەم کردنی ٥ کیلۆ لە کەشی جەستەیی، بەرپرسانی بەندیخانەی رەجایی شار، هیج هەوڵێکیان بۆ جێبەجێ کردنی داخوازییەکانی ناوبراو ئەنجام نەداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گەدەی نامیق دڵدڵ بە هۆی ئەو مانگرتنە تووشی ئازار بووە و سەرباری ئەوەش پشت و سمتی هەست بە ئازارێکی زۆری هەیە، بەڵام هێشتا هیچ هەوڵێک بە مەبستی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی بەندیخانە نەدراوە.

ئەو بەندکراوە بۆکانیە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ دەستبەسەر و لە لایەن دادگای بەراییەوە بە ١٠ ساڵ بەندکران حوکم درا، دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ ساڵ کەم کرایەوە.

ناوبراو پێشتر لە ١٢ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی دەستبەسەر و بە سێ ساڵ و سێ مانگ بەندکران حوکم درابوو.

نامیق دڵدڵ، لە حالێکدا بۆ جاری دوهەم لە بەهاری ١٣٨٩ دەستبەسەر کرا کە تەنیا ٥ مانگ لە ئازادییەکەی تێپەڕی بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە