درێژەی میلیتاریزەکردنی کوردستان و کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە کامیاران

هەنگاو: لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا حکومەتی ناوەندیی ئێران بەشێوەیەکی چڕ خەریکی میلیتاریزە کردنی کوردستان سەدان تانگ و ئۆتۆمبێلی زرێهی لە شارە.

١٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١١:٣١

 

هەنگاو: لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا حکومەتی ناوەندیی ئێران بەشێوەیەکی چڕ خەریکی میلیتاریزە کردنی کوردستان سەدان تانگ و ئۆتۆمبێلی زرێهی لە شارە سنوورییەکانی کوردستان جێگیر کراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتوو، سپای پاسداران بە چڕی لەحاڵی گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس و نیمە قورسە بۆ شارە سنوورییەکانی کوردستان بەتایبەت شنۆ، پیرانشا، بانە، سەردەشت، مەریوان، هەورامان و سەپێڵی زەهاو.

هەروەها سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێک ڕایگەیاندووە کە لە ڕؤژی چوارشەممە (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) بۆ ماوەی یەک حەفتە هەر جۆرە هاتووچۆیەک بۆ کوێستانەکانی شاهۆ قەدەغەیە.

سپای پاسداران لە کوێستان شاهۆ مانۆڕێکی سەربازی دەست پێکردووە و لەئەنجامی تۆپبارانی کوێستانەکانی شاهۆ دارستانەکانی دوندی پیرخزر ئاگری گرتووە.

هەروەها ڕۆژی هەینی و لە کاتی ئەو مانۆڕەدا،پاسدارێکی خەڵکی کامیاران بەناوی ”شۆڕش ساعێدی“ بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەش کە لە شنۆوە گەیشتووە، سپای پاسداران لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چەک و چۆڵێکی زۆری بۆ ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە و داوێنی کێلەشین گواستووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە