دوای بەیاننامەی دەزگای دادوەریی ئێران، یەکەم بەندکراوی مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە مافی مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: سەرەرڕای ئازاد کردنی هەزاران بەندکراو دوای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرنا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، هەتا ئێستا تەنیا یەکێک لە بەندکراوانی س

٢١ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٨:٢٩


هەنگاو: سەرەرڕای ئازاد کردنی هەزاران بەندکراو دوای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرنا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، هەتا ئێستا تەنیا یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە مافی مرەخەسی پێدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٠ی مارسی ٢٠٢٠)، هاشم دەروێشی، بەندکراوی مەزهەبی کە ماوەی ٤٢ مانگە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە مافی مرەخەسی پێدرا.
هەرچەند سەرۆکی ڕێکخراوی بەندیخانەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە باسی لە ئازاد کردنی ٧٠ هەزار بەندکراو کردووە، بەڵام هەتا ئێستا ژمارەیەکی کەم لە بەندکراوانی مەزهەبی و سیاسی مافی مرەخەسییان پێ دراوە هاشم دەروێشی یەکەم بەندکراوی بەندی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە بووە کە ئەو مافەی پێ دراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، لانیکەم ٢٨ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە پێی بڕیاری دەزگای دادوەری دەتوانن مافی چوونەدەرەوەی کاتییان لە بەندیخانە پێ بدرێت.
هاشم دەروێشی، ڕۆژی جوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٦ (٢١ سێپتامبری ٢٠١٦) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە لە کاتێکدا لە ئازادی کاتی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی ئەو بەندیخانەیە ڕێگری دەکەن کە، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١١ بەندکراو لەو بەندیخانەیە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە براونەتە دەرەوەی بەندیخانە و کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە