دوایی سەفەری لێژنەی دەزگایی دادوەری بۆ شاری سنە و هەواڵێک کە لە ماڵپەری “میزان” بڵاو کراوەتەوە، ئەگەری لەسێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی لە ئارادایە

هەنگاو: رامین حوسێن پەناهی بەندکراوی کورد کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە و لە بەندیخانەی شاری سنە بەند کراوە، مەترسی جێبە.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٢٠

 

هەنگاو: رامین حوسێن پەناهی بەندکراوی کورد کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە و لە بەندیخانەی شاری سنە بەند کراوە، مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمەکە لە ئارادایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوو، لێژنەی دەزگایی دادوەریی ئێران چوونەتە شاری سنە و لەگەڵ ڕامین حوسێن پەناهی دیدار و داوایان لێ کردووە لە پێش کامێرا قسە بکات و بڵێت بەرپرسانی بەندیخانە بە هیچ شێوەیەک ئازاری منیان نەداوە، بەڵام ڕامین ئەم کارەی ئەنجام نەداوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی لە پەیوەندیەدا بە هەواڵنێری”هەنگاو”ی ڕایگەیاند: “ ئەو لێژنە دوایی دیدار لەگەڵ ڕامین بە ئەنوەر حوسێنپەناهییان ڕاگەیاندووە، بە دڵنیاییەوە وڵامی ڕامین دەبێتە هۆکارێک بۆ زووتر لە سێدارەدانی.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەری “میزان” کە ماڵپەری فەرمیی دەزگایی دادوەریی ئێرانە، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا سەبارەت بە کۆمەڵە و ڕامین حوسێن پەناهی قسە دەکات و هاو شێوەی داعش ناویان دەبات.

  بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە و ئاماژەیە بە کوژرانی دەرەجەدارێکی ئەرتەش لە شەستەکان دەتوانێت ڕێخۆش کەر بێت بۆ جێبەجێی کردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری انوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە