دوایین زانیاری لە سەر تێکهەڵچوونەکەی سەوڵاوا + ڤیدیۆ و وێنە

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە، سێ پاسدار کوژران و بریندار بوون.

٥ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٧:١٧

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە، سێ پاسدار کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، لە بەرزاییەکانی کۆساڵان لە سەوڵاوا تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتووەتە ئاراوە.

شەوی ڕابردوو هەنگاو ڕایگەیاندبوو  کە  ئەو شەڕە لە هەوارگەی ژونێ لە نێوان دگاگا و ڕوار  هاتووەتە ئاراوە پاسدارێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “سەید هادی ئوجاق” کوژراوە و دوو پاسداری دیکەش بریندار بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی شەڕەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران هیچ هەواڵێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

سپای پاسداران شەوی ڕابردوو لە دووتوێی ڕاگەیندراوێکدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی ئەندامێکی سپا، باسی لە کوشتنی چەند کەس لە ئەندامانی لایەنی شەڕەکە کردبوو.

بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ئەو هەواڵە پشتڕاست ناکەنەوە باس لەوە دەکەن کە ئەو هێزە بە بێ زیانی گیانی لە شوێنی شەڕەکە دوور کەوتووەتەوە.

لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا سروشتی ناوچەکە ئاگری تێبەربوو کە بە هەوڵی چالاکانی مەدەنی توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە