دوایین زانیاری لە سەر گیان لە دەستدانی بەندکراوێکی کورد لە سنە

هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە هەواڵێکی لە سەر گیان لە دەست دانی بەندکراوێکی کورد لە سنە بڵاو کردەوە کە دوای بە دوادا

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٢:٣٧

 

هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە هەواڵێکی لە سەر گیان لە دەست دانی بەندکراوێکی کورد لە سنە بڵاو کردەوە کە دوای بە دواداچوون دەرکەوت بە هۆی هەڵەی پاسەوانی بەندیخانەوە کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕپژی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ ( ١٨ی ئاگۆستی ٢-١٩)، بەندکراوێک بە ناوی ”موسا فاتحی“ کوڕێ کەریم لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە موسا فاتحی لە کاتی تێپەڕین لە دەرگا جلەکانی گیری کردووە و کاتێک سەرقاڵی جلەکانی بووە پاسەوانەکە دوکمەی ڕیمۆتی دەرگاکەی لێداوە و بەو هۆیەوە سەری ناوبراو کەوتووەتە بەر دەرگاکە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە بەرپرسی بەندیخانە و چەند بەرپرسی دیکە بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەماڵەی موسا سەردانی ماڵیانیان کردووە، بەڵام ئەو بنەماڵەیە هەتا ئێستا ڕازی نەبوون .

موسا فاتحی خەڵکی شاری سنە بووە و ماوەی ٤ ساڵە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە