دوو برای کامیارانی لە شاری پاوە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەلکی کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پاوەوە دەستبەسەر کران.

١٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:٠٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەلکی کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پاوەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”سەیوان و کامیار کەمانگەر“ کوڕێ سلێمان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایشی گەیاند کە سەیوان و کامیار بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی فارۆق محەمەدی و ڕەحیم خاتری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە