دوو بەندکراو بە بارمتە ئازاد کران و بەندکراوێک هێشتا دەستبەسەرە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی نیەر دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا .

١٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٢٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی نیەر دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا .

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) میلاد مینبەری خەڵکی نیەر بە دانانی بارمەتی ٢٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

میلاد مینبەری تەمەن ٢٤ ساڵ، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئێران دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران، خاڵۆی میلاد بە ناوی موختار مینبەری تەمەن ٢٣ ساڵیان لە ڕێکەوتی ١٦ ڕەزبەریان دەستبەسەر کردووەو ناوبارو هێشتا دەستبەسەرە.

هەروەها، کاوە ئاگووشی خەڵکی پیرانشار کە دوو مانگ پێش دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە