دوو بەندکراو لە بۆکان و سنە ئازاد کران

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی بۆکان دوای ١٣ مانگ بەند کران ئازاد و هاوکات بەندکراوێکی بەندیخانەی سنەش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٠٢

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی بۆکان دوای ١٣ مانگ بەند کران ئازاد و هاوکات بەندکراوێکی بەندیخانەی سنەش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد کەریمی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ڕۆژی دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩) دوای ١٣ مانگ بەند کران لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

 ناوبراو ڕۆژی یەک شەممە (١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٣ی دسامبری ٢٠١٧) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرابوو.

محەممەد کەریمی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ هاوکات لەگەڵ (هادی تەنومەند، جەمال موشیری، قاسم موستەفاپور و ئیبراهیم موستەفاپور) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرەج دەستبەسەر و بە تۆمەتی بەشداری لە کۆڕی گشتی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوە کرێکاری ڕەوانەی دادگا کران.

ئەو چالاکە کرێکاریە دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەهابادەوە حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

لەلایەکی دیکەوە حەبیبوڵلا ئەحمەدی، دانیشتووی شاری سنە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، دوایی یەک مانگ دەستبەسەر کران و بە داناننی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی  و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

حەبیبوڵلا ئەحمەدی، ڕۆژی چوارشەممە حەوتووی ڕابردوو (١٤ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٥ی دسامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە