دوو بەندکراوی بۆکانی پاش دوو مانگ بەدانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان کە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

٢٦ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٣٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان کە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی خەرمانان ٢٧١٨/ ١٦ی سپتامبر ٢٠١٨) دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن (زانکۆ) محەمەدی و مەسعوود وەفایی دوایی دوو مانگ دەستبەسەر کران، بەدانانی بارمتەی ١٥٠ و ٣٥٠ میلیۆن تمەنی لە بەند کران بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتیە بۆکانیە لە ڕێکەوتی (٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ١٣ی ژوئیەی ٢٠١٨) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەواڵی دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەک بڵاو نەکراوەتەوە.

حوسێن و مەسعوود دوای دەستبەسەر کران گوازراونەوە بۆ ئورمیە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی بۆکان گەرێندرابوونەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە