دوو بەندکراوی خەڵکی بۆکان بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

١٦ خەرمانان ٢٧٢١، ١٨:٤٣

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٧ی سیپتامبری ٢٠٢١)، ڕەشید ڕەحیمی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی ڕابردوو، چیا ئاقابەیگ پوور، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کران لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان ئەم دوو کەسەیان بە هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.

چیا ئاقابەیگ پوور تەمەن ٢٨ ساڵ کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی پێنج شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠(٢٩ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و ڕەشید ڕەحیمی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە