دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە مەرج لەبەندیخانەکانی نەغەدە و ئورمیە ئازاد کران

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە و شنۆ کە لە بەندیخانەکانی ئورمیە و نەغەدە ڕاگیرابوون، بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کران.

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٣:٢٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە و شنۆ کە لە بەندیخانەکانی ئورمیە و نەغەدە ڕاگیرابوون، بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوسێن بەراستی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە کە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەۆابوو، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەوم شارە ئازاد کرا.

حەسەن بەراتی ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (٣ۆی ژوئەنی ٢٠١٩) هاوڕێ لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵ لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا نەجەفزاده بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ سزای پێنج سال بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

دواجار ئەو سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە لە پێنج ساڵەوە بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

حەسەن بەراتی خەڵکی گوندی باوانی ئورمیە دواجار ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٦ی ژانویه) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گەوازرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەیدوەها عەلیزاد، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرابوویەوە، بە مەرج ئازاد کراوە.

سەید وەهاب عەلیزادە خەڵکی گوندی بێژاوێ،  رۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەری ٢٧١٩(٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دواتر بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە.

سەید وەها ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٦ی فێوریەی ٢٠١٩) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە