دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانە ئازاد بوون

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی سزاکەی

٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:٢١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی سزاکەیان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سنە ئازاد بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٤ی فوریەی ٢٠٢١)، محەمەد (عسمەت) سەلەحشوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە دوای ٣ ساڵ بەندکران لە حاڵێکدا ٤ مانگی ماوەی سزاکەی مابوو، دوای ڕەزامەندی شوورای پۆلینبەندی بەندیخانە بۆ دانی مافی مرەخەسی کۆتایی سزا لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد بوو.

محەمەد سەلەحشوور ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ (١ی مارسی ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئورمیە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە “حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سەرجەم سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە بە پێی ماددەی کۆکردنەوەی حوکمەکان زیاترین سزا واتە ٥ ساڵەکەی شیاوی جێبەجێ کردن بوو. ئەو سزایە دوای ڕاگەیاندنی یاسای کەم کردنەوەی سزاکان بۆ ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، شادمان بەنی بەشەر، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی ٦ مانگەی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)  بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرابوو.

شادمان بەنی بەشەر ڕۆژی پێنجشممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە دواتر ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە