دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی سمنان و شاهروود ڕاگیراون

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سمنان و ش

١ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٣٣

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سمنان و شاهروود ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ”دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب“ و ”محەمەد نوری زادە“ ماوەی نزیک بە دوو ساڵە لە بەندیخانەکانی سمنان و شاهروود دەستبەسەر و ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە کوردە مانگی جۆزەردانی ٢٧١٧ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئەو حوکمە، محەمەد نورانی زادە کوڕی ڕەحیم و تەمەن ٥٥ ساڵ حوکمی ٦ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاهروود و دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب کوڕی حەسەن و تەمەن ٣٥ ساڵ حوکمی ٦ سال بەندکران و دوور خرانەوە بۆ بەندیخانەی سمنانیان بەسەردا سەپاوە.

ئەو دوو بەندکراوە کوردە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٥ (زستانی ٢٠١٦) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە