دوو بەندکراوی سەقزی خۆیان بە بەندیخانە ناساند

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٠:٥٧

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان، خۆیان بە بەندیخانەی ئەو شارە ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بەناوەکانی ”هێمن حوسێنی“ و ”ناسر ڕەحیمی“ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان، خۆیان بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندووە.

هێمن و ناسر پێشتر هەر دوویان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە هەر کامەیان حوکمی ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەوان پێشتر چەند مانگێک لە بەندیخانە مابوونەوە و ئێستا هێمن بۆ تێپەڕاندنی ١٠٠ ڕۆژی ماوەی حوکمەکەی و ناسر بۆ تێپەڕاندنی ١١٥ ڕۆژی ماوەی حوکمەکەی خۆیان بە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ناساندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە