دوو بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە لە پەتی سێدارە ڕزگاییان بوو

هەنگاو: دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە کە لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەما.

١٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە کە لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان لە سێدارە ڕزگارییان بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو بەندکراو بە ناوەکانی “چەنگیز ئێرانی و پژمان پیری” کە حوکمی سێدارەیان لەسەر بوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان لە سێدارە ڕزگاریان بوو.

چەنگیز ئێرانی لە ماوەی ١٠ ساڵ و پژمان پیری نزیک ٥ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ئورمیە بەند کرابوون.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، ئەو دوو کەسە چەندین جار بە مەبەستی بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە، بەڵام لە سێدارە نەدراون و لە کۆتاییدا چەنگیز بە دانی بڕی ٩٠٠ میلیون و پژمان بە دانی بڕی ٥٠٠ میلیون تمەن توانییان ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکان وەربگرن و حوکمەکەیان هەڵبوەشێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە