دوو بەندکراوی کورد پاش ١٠ ساڵ ئازاد بوون

هەنگاو:دو بەندکراوی سیاسیی کورد دوایی تەواوکردنی حوکمی بەندکرانیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

٢٩ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٠:٢٤

 

هەنگاو:دو بەندکراوی سیاسیی کورد دوایی تەواوکردنی حوکمی بەندکرانیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی دوشەممە (٢٨ جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٨ ژوئەن ٢٠١٨)، سەید جەماڵ محەممەدی و سەید سامی حوسێنی، دوو بەندکراوی سیاسی کوردی کە لە بەندیخانەی ئورمیە بوون، دوایی تێپەڕاندی ماوەی ١٠ ساڵەی حوکمەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

ئەم دوو هاوڵاتیە کوردە لە سالی ١٣٨٧ی هەتاوی لە نزیک تازە شاری سەلماس بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران و دانانی بۆمب دەستبەسەر کران و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ئەم حوکمە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە گۆردرا بە ١٠ ساڵ بەندکران و لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵە لە بەندیخانەکانی چوبین دەرەی قەزوێن تا کاتی ئازادی هیچ مافێکی مەرەخەسیان نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە