دوو تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە مەریوان و پیرانشار هاتە ئاراوە

هەنگاو: لە سنوورەکانی مەریوان و پیرانشار دوو تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە کوردستانییەکان هاتە ئاراوە.

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٢٥

 

هەنگاو: لە سنوورەکانی مەریوان و پیرانشار دوو تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە کوردستانییەکان هاتە ئاراوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، لە بەرزاییەکانی گوندی هەورامان و لە نزیک پایگای ژاڵانە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و حیزبێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوولایەنی شەڕ لەو تێکهەڵچوونەدا خەساری گیانییان نەبووە و هێزەکانی سپا دوای تێکهەڵچوونەکە بە چەکی قورس بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیان کردووەتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی هەینی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان حیزبێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری کانی خودا سەر بە پیرانشار هاتووەتە ئاراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زیانە گیانییەکانی دوو لایەنی ئەو شەڕە نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە