دوو خوێندکاری بانەیی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

هەنگاو: دوو خوێنکاری خەڵکی بانە لەلایەن دەزگایی دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٠٣

 

هەنگاو: دوو خوێنکاری خەڵکی بانە لەلایەن دەزگایی دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوو خوێندکاری خەڵکی بانە، بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدی و فەرشاد تاهیری، کەلە شاری سنە سەرقاڵی خوێندن بوون، ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیکەی ئاگادار، ئەم دوو خوێندکارە دوایی دەستبەسەرکران، لەلایەن دادگایی شۆرشی شاری سنەوە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ئەندام بوون لە گروپە سەلەفییەکان، هەر کامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

محەمەد و فەرشاد، ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی شاەری سنە ڕاگیراون و ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە